کارۆلین گارسیای فەرەنسی تاجی ناسناوی یاری کۆتایی لە ویلایەتی تەکساس بەدەستهێنا، بە ئەنجامی 7-6 و 6-4 لە ئارینا سابالینکای بێلاڕووسی بردەوە، یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە ڕیزبەندی 70 باشترینەکانی ڕیزبەندی جیهانی دوورکەوتەوە بەڵام لەو کاتەوە چوار ناسناوی بەدەستهێناوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا و لە ڕیزبەندی جیهانیدا دەچێتە پلەی چوارەم، گارسیا دووپاتی کردەوە کە یاری کۆتایی یارییەکی سەخت بوو و شانازی بە توانای خۆیەوە دەکات کە ئارامی بگرێت و سەرنجی لەسەر هەر خاڵێک بێت، هەر گێمێک.