کریستیان ڤولپاتۆ یاریزانی لاوی یانەی ڕۆما ڕەتیکردەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا بەشداری مۆندیالی 2022 بکات و پێی باشتر بوو لە داهاتوودا نوێنەرایەتی ئیتاڵیا بکات، ڕۆژی سێشەممە گراهام ئارنۆڵد ئەو لیستەی ڕاگەیاند کە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵیبژاردووە، ڕاهێنەرەکە لە ڕوونکردنەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تا نیوەی شەوی دوێنێ، هەوڵم دەدا ڤولپاتۆ ڕازی بکەم لە لیستەکەدا لەگەڵمان بێت، سێ جار قسەم لەگەڵ کرد، پێی گوتم کە دەیەوێت قسە لەگەڵ کەسانی نزیک لە خۆی بکات بۆ هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو بۆ پیشەکەی، و دواتر پێی گوتم کە ڕەتیکردووەتەوە، جێگای سەرنجە ڤولپاتۆ خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیتاڵی و ئوسترالیایە، لەم دواییانەشدا لەگەڵ ڕۆما لە زۆر یاریدا بەشداری کردووە.