پێدرۆ گیلهێرمی هێرشبەری فلامینگۆ هەر کە لەلایەن تیتی ڕاهێنەرەوە بانگهێشتی پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ مۆندیالی 2022 کرا، داوای هاوسەرگیری بۆ خۆشەویستەکەی کرد، هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکە ڕۆژەکەی بە ڕۆژێکی تایبەتی زانی، ئەویش بە پەیوەندیکردن بە خۆشەویستەکەیەوە کە بە تەواوی سەری سوڕمابوو بەو شتەی کە ڕوویدا، هێندەی تر ئەو ڕۆژەی تایبەتتر کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم مۆندیالم دەبێت، خەونێکی منداڵیم دێتە دی، ڕۆژێکی لەبیرنەکراوە، لە ڤیدیۆ کلیپێکدا کە ئەکاونتی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، یاریزانەکە لەسەر ئەژنۆکانی دەرکەوتووە و لە دەستیدا سندوقێکە کە ئەڵقەی دەستگیرانی تێدایه، ئەمەش دوای چەند خولەکێک لە ڕاگەیاندنی لیستی ئەو یاریزانانەی کە تیتی ڕاهێنەر بۆ یارییەکای جامی جیهانی بانگی كردوون.