خەبات: كاتژمێر 10:30 پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 2022/11/10 دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی عێڕاق، لە هوتێل سیپانی شاری هەولێری پایتەخت ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی شاری هەولێر ، دیدارێكی ئەدەبی ـ ڕۆشنبیری سازكردو پێشانگایەكی بۆ كتێب و چاپكراوەكانی خۆی كردەوە.لەدەسپێكی مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاوات حەسەن ئەمین) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕۆشنبیری وتارێكی پێشكەشكردو پاشان لەپەراوێزی ئەو دیدارو پێشانگایەدا، چەند نووسەروشاعیرو ڕۆشنبیرێك لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی ، ڕێزیان لێگیرا ، كەبریتی بوون لە بەڕێزان ( پ.د.كوردستان موكریانی، هاوكارمان شاعیر و ڕۆژنامەنووس حەمە ئەحمەد جاف ، محەمەد ساڵح فەرهادی، نیازی حەمە عەزیز، فەرەیدون سامان ، د.عەلی چوكەڵ ، عەبدولڕەحمان فەرهادی ، باهۆز مستەفا، مەسعود پەرێشان، سڵێمان گەڵاڵی ، موحسین ئاوارە ، محەمەد حسێن موهەندیس ، مامۆستا ئەیوب ، سابیر ڕەشید و عەبدولخالق بەرزنجی ، مامۆستا فەرید ) ..پاشان، كتێب و چاپكراوەكانی دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی لە بەغدا بەدیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكراو بە پێشكەشكردنی ئاهەنگێكی قەشەنگی گۆرانی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.

رێزلێنانی هاوكارمان نووسەر و رۆژنامەنووس حەمە ئەحمەد جاف