خەبات: هاژە بەرزنجی – سلێمانی:- كاتژمێر (3:30 ) ئێوارەی ڕۆژانی 14و15و 16/ 11 / 2022 لەتەلاری هونەری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڤیستڤاڵێكی گەورەی هونەری و ڕۆشنبیری لەیادی 238 ساڵەی بنیاتنانی سلێمانیدا سازدەكات لەویادەدا چەندین گرووپ و ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و هونەری بەشداری تێدا دەكەن.
لەوانە: گرووپە هونەریەكانی موزیك، ڕۆشنبیری مناڵانی سلێمانی،هونەری شانۆ،كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان،سەنتەری ڕۆشنبیری بابان،گروپی جواننووسانی سلێمانی،گرووپی هەڵپەڕكێی كوردستان، تیپی هونەری مناڵانی سلێمانی،كارگەی مافوری سلێمانی،ڕێكخراوی كەلەپووری كولتوری تۆڕی نەهرەینی بەریتانی ،چەند گرووپێكی دیكە هونەری.