نێردراوانی خهبات- سهردار حوسێن – ڕۆشنا عهلی:
نێچیرڤان حوسێن كەلاری ئەندامی كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: كۆنگرەی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگی و بایەخێكی زیاتری هەیە، گرنگییەكی زۆر بەتوانا و لێهاتوویی لاوان و قوتابیان و ئافرەتان دراوە، لەبەر ئەوە ئێمە وتارەكانی سەرۆك بارزانی دەكەینە نەخشە ڕێگهی كاركردنمان، كە جەنابیان كۆمەڵێك خاڵی گرنگی ئاماژە پێدا لە بارەی گرنگییدان بە ئافرەتان و تواناكانی ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان، هەروەها گەنجانیش، لەو ڕوانگەیەوە ئێمە لە ڕابردوو لە پێش كۆنگرە كارمان لەسەر كردووە و ئێستایش لە ناو كۆنگرە ئیشی جدی لەسەر ئەو بابەتە دەكەین، دوای كۆنگرەش پارتی بەردەوام بەرنامەی هەیە بۆ گرنگیدان بە گەنجان.
لەبارەی ئەوەشی ئایا چ گۆڕانكارییەك لە هەیكەلی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان دەكرێت؟ نێچیرڤان كەلاری گوتی: لە پەیرەو و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمەڵێك گۆڕانكاری بە شێوازی كاری بەردەوام دەكرێت، كە لەگەڵ داخوازی سەردەمییانەی گەنجان بگونجێت، كۆمەڵێك گۆڕانكاری بنەڕەتی كراوە، كە لە كۆنگرە پەسەند دەكرێت.
دواتر دەربارەی ئەوەیش كە سەرۆك مەسعود بارزانی باسی لە كردنەوەی كەناڵێكی ڕاستەوخۆ كرد لە نێوان خۆی و جەماوەر، ئایا لە چییەوە ئەم بڕیارە سەرچاوەی گرتووە؟ ئەو ئەندامەی كۆنگرەی 14 گوتی: هەموو خاڵەكانی وتارەكەی سەرۆك بارزانی پێشوازی زۆری لێكرا لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەوە، بە دیاریكراوەیی ئەو خاڵە یەكێك بوو لەو خاڵانەی كە پێشوازی لێكرا، لەبەرئەوەی لێرە و لەوێ گلەیی هەبووە لە بەشێك لە پرسەكانی پەیوەست بە حزب و گلەیی كادیران، بۆیە ئەو بڕیارەیدا و خەڵك بڕوای تەواویان بەوە هەیە، كە هەر پرس و ئاریشەیەك ڕووبدات لە ڕێگهی پیادەكردنی ئەو دادپەروەرییەی لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دایڕشتووە تەواوی ئەو گرفتانە چارەسەر دەكەن.
لە بارەی دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئایا چ گۆڕانكارییەك لە ڕێكخستنی ڕێكخراوەیی حزب دروستدەكات، نێچیرڤان حوسێن كەلاری ئەندامی كۆنگرەی چواردەی پارتی گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی گەورەیە و مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە و كاریگەریی زۆریشی هەیە لەسەر مەیدانی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و نێودەوڵەتیش، بۆیە بۆ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بتوانێت لەگەڵ سەردەم خۆی بگونجێنێت و بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە ئۆرگان و ڕێكخستنەكانی حزب بدرێت، گرنگی بە سیاسەت و پلانی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنەرایەتی پارتی لە وڵاتان دەدرێت و پێویستی بە دوو جێگرە، كە ئەوەیش پێویستییەكی سەردەم و قۆناغەكەیە و بڕیارێكی زۆر باش بوو، لەلایەن هەموومانیشەوە پێشوازی لێكرا.
سهرهتا چاوپێكهوتن نێچیرڤان حوسێن كەلاری بۆ خهبات: لە كۆنگرەی چواردەدا گرنگییەكی زۆر بەتوانا و...









