له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پرسی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران تاوتوێ ده‌كرێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ 47ه‌مین رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندان له‌ ئێران، بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌لبانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، پرسی خۆپێشاندان و سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێمی ئێران بخه‌نه‌ روو. له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 300 خۆپێشانده‌ر به‌ ده‌ستی رژێمی ئێران كوژراون و به‌ هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و به‌ده‌یان هه‌زار كه‌سیش گیراون.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ شیرین عه‌بادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی و نازه‌نین بونیادی ئه‌كته‌ری ئێرانی و چالاكی مافی مرۆڤ له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، وتار پێشكه‌ش بكه‌ن.