دوێنێ سعوودیه له راپۆرتێكی هه‌واڵگریدا ئاشكرای كرد، ئێران بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكست و كێشه ناوخۆییه‌كانی به نیازه هێرش بكاته سه‌ر هه‌ولێر و سعوودیه، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رای گه‌یاند، دوودڵ نابین له به‌رگریكردن له هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا.
دوێنێ سێشه‌ممه، سعودیە له راپۆرتێكی هه‌واڵگریدا ئاشكرای كردبووه، گوایه ئێران بەنیازە بۆ پەردەپۆشکردنی خۆپێشاندانەکانی نێوخۆی وڵاتەکەی هێرش بکاتە سەر هەولێر و سعودیە، له‌وباره‌شه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2022، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، دوودڵ نابین لە بەرگریکردن لە بەرژوەندییەکانیان و هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە.
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ئێمە نیگەرانین لە هەڕەشەکانی ئێران، بەردەوام لە رێگەی کەناڵە سەربازی و دیپلۆماسی و هەواڵگرییەکان لەگەڵ سعودیە لەسەر هێڵین، هیچ دوودڵیش نابین لە کردارنواندن بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان لە ناوچەکە.”









