خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- رۆژی 29-10-2022 لەمەڵبەندی رۆشنبیریی وكۆمەڵایەتی پیرخدری شاهۆ لە سلێمانی بەئامادەبوونی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری مەڵبەندی سادات و ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت ، میدیاكارو رۆژنامەنووس (بەرهەم شێخ عزەدین) لە رێوڕەسمێكداچوارەم بەرهەمی خۆی بەناونیشانی (دیموكراسی لەوڵاتی فرەنەتەوەدا) ناساند و بەدیاری پێشكەشی ئامادەبووانی كردو لە كۆتاییدا سوپاسی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری مەڵبەندی سادات و ئامادەبوانی كرد بۆ پێشوازیی و پیرۆزباییان . هەروەها گوتیشی : خوایار بێت ، بە نیازم لە ماوەیەكی نزیكی تردا لەمیدیا سەنتەر/ رۆژنامەی خەبات، لە رێو ڕەسمێكدا ئەم كتێبە بەدیاری پێشكەشی رۆژنامەنووسانی هاوكارم بكەم.

(دیموكراسی لە وڵاتی فرەنەتەوەدا)
(دیموكراسی لە وڵاتی فرەنەتەوەدا )چوارەم بەرهەمی چاپكراوی رۆژنامەنووس و میدیاكار بەرهەم شێخ عزەدینە، ئەم كتێبە 22نووسەر بەشدارییان تێداكردووە ، برای رۆژنامەنووس ، لەساڵی 2009 سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەم كتێبەیە، كە تێیدا باس لە دیموكراسی و مەهامی دیموكراسی دەكات لەوڵاتێك كە پرسی تەوافقیی تیایدا ڕۆڵ دەگێڕێت، دەوڵەتی عێراق (وەك نموونە)، شایانی باسە ئەو كتێبە لە 230 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند پێكهاتووە، لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم ، ژماری سپاردنی (930) دراوەتێ‌، كەلەو رۆژانەدا كەوتە بەر دەست و دیدەی خوێنەران . وەك برای رۆژنامەنووسیش گوتی: ئەمە چوارەمین بەرهەمی چاپكراومەو كتێبێكی ترم ئامادەی چاپە.

كورتەیەك لە ژیاننامەی رۆژنامەنووس بەرهەم عزەدین حەسەن
*لە 7/7/1980 لەگوندی عەوەڵانی ناحیەی سورداش – قەزای دوكانی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدایك بووە، لەساڵی1999دەستیكردەوە بەكاری ڕۆژنامەنووسی لەزۆر كەناڵ و دەزگا كاری رۆژنامەوانی كردووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (هۆنیا ) وسەرنووسەری گۆڤاری (ئەزمەڕ) و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (وەبەرهێنان ) و جێگری سەرنووسەری گۆڤاری (چرپە) بووە.
بەرهەمێك ماوەی 10ساڵ پێشمەرگایەتی، 20ساڵ كاركردن لەڕێكخراوەكانی یەكێتی قوتابیان ویەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و چەند ساڵێك
وەرزشوان و ماوەی 19ساڵیشە وەك ڕۆژنامەنووسێكی بوێرو چالاك كاردەكات و ئێستاش بەرپرسی دوالاپەڕەی ڕۆژنامەی خەباتەو بەهۆی بارودۆخی سیاسی كوردستان لەساڵی 1996وە لەشاری هەولێری پایتەخت نیشتە جێیە.

بەرهەمە چا پكراوەكانیشی بریتین لە:
*بەشێك لەگوندەكانی كوردستان، چاپخانەی شەهاب لەسەر ئەركی كۆمپانیای سام
ساڵی 2014
*كۆمەڵگای مەدەنی لەكوێی هاوكێشەكاندان.لەسەرئەركی وەزیری هەرێم بۆكاروباری كۆمەڵگای مەدەنی ساڵی2012
*ئیدارەیەكی دیموكراس و بێ گەندەڵ چۆن دروست دەبێیت.رۆژنامەی خەبات چاپی كردوە ساڵی 2007
*دیموكراسی لەوڵاتی فرەنەتەوەدا ساڵی2022