سیامند سێلکی
دوای وه‌فاتی بارزانیی نه‌مر، دۆژمن و ناحه‌زانی کورد به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی، خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌دیت که له‌سه‌ر پرسی پڕکردنه‌وه‌ی شوێنی بارزانیی نه‌مر بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کوردستان، له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزو ئازادیخوازی بارزانیدا کێشه‌و ململانێ دروست ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازبوونی پارتی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا!
به‌ڵام ئه‌و په‌روه‌رده فکری و کۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌قائیدیه‌ی که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی نه‌مر پێی په‌روه‌رده کراون، ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆکه‌ی هه‌موو دوژمنان و ناحه‌زانی کوردیان به‌تاڵ کرده‌وه.
ئه‌م ڕاستییه وه‌کو ڕۆژێکی ڕووناک له‌سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتیدا بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون و خویا بوو. له‌کۆنگره‌ی نۆدا که له ساڵی (1979) دا‌و له‌بارودۆخێکی یه‌کجار ناسک و دژوار‌دا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و جه‌نابی کاک ئیدریس بارزانی هه‌میشه زیندوو وه‌کو ئه‌وه‌ی ڕوحێک بن له‌دوو جه‌سته‌دا، به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک هه‌ڵوێست و به‌یه‌ک بیرکردنه‌وه‌و بۆ یه‌ک ئامانج کاریان بۆ سه‌رخستنی کۆنگره‌که کرد.
جه‌نابی کاک ئیدریسی هه‌میشه زیندوو به‌هه‌موو هێزو تواناکانیه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی کۆنگره‌و و سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی دا. به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیش کاری بۆ سه‌رخستنی کۆنگره و سه‌رکه‌وتنی کاک ئیدریسی هه‌میشه زیندوو کرد. ئه‌م به‌یه‌که‌وه کار کردنه، ئه‌م یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک بۆچوونه، ئه‌م هه‌وڵدانه بۆ سه‌رخستن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌وی دیکه، ڕه‌نگدانه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی فه‌رهه‌نگ و کولتوورێکه که ئاوێته‌ی ڕۆح و خوێنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه. ئه‌م فه‌رهه‌نگ و کولتووره‌ش زاده‌ی ئه‌و په‌روه‌رده فکری و عه‌قائیدی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه که له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا وه‌کو بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕو چه‌سپاو له‌په‌یامی شێخانی بارزاندا بۆ پێگه‌یاندنی مرۆڤ جێگیر کراوه‌و کاری له‌سه‌ر کراوه. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌وه‌رده‌یه‌دا کێبڕکێ کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ بگاته کورسی به‌رپرسیارێتی تەحریم کراوه‌و تاک فێری ئه‌وه کراوه کێبرکێ له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن کێ باشتر و دڵسۆزانه‌تر خزمه‌تی خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگا بکات. تاکه‌کان فێری ئه‌وه کراون بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌تی خه‌ڵک و نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌می یه‌کتردا هه‌ڵگرن نه‌ک ئاسته‌نگ بۆ یه‌کتری دروست بکه‌ن، وا فێرکراون له‌پیناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بن و پێکه‌وه قوربانی بده‌ن و شان به‌شانی یه‌کتر مل بده‌نه به‌ربه‌رپرسیارێتی … هتد.
ئه‌مه واقع و حه‌قیقه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه که سه‌ره‌ڕای ده‌یان و سه‌دان پیلانی گه‌وره‌ی دوژمن و ناحه‌زانی کورد ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌لوتکه‌ی هێزو شکودا بمێنێته‌وه‌و ڕابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکات. بێ گومان ئێستاش که له‌به‌رده‌م کۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتیداین، هه‌موو دڵسۆزانی ڕێبازی بارزانیی نه‌مر دڵنیاو پشت ڕاستن که لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانیدا جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی و جه‌نابی مه‌سرور بارزانی که دوو باسکی به‌هێزی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تین، به‌هه‌مان نه‌فه‌س و به‌هه‌مان ڕۆحیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک بارزانی و کاک ئیدریسی هه‌میشه زیندوو ، به‌ره‌و کۆنگره هه‌نگاو ده‌نێن. ڕێک وه‌کو سه‌رده‌می کۆنگره‌ی نۆیه‌م لێمانه‌وه دیاره‌و به‌ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌که‌ین، نێچیرڤان بارزانی به‌هه‌موو هێزو تواناکانیه‌وه کار بۆ سه‌رخستنی کۆنگره‌و سه‌رکه‌وتنی مه‌سرور بارزانی ده‌کات. مه‌سرور بارزانیش به‌هه‌مان شێوه کار بۆ سه‌رخستنی کۆنگره‌و سه‌رکه‌وتنی نێچیرڤان بارزانی ده‌کات. که‌واته دوژمن و ناحه‌زانی کورد‌و پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه ئه‌م جاره‌و چه‌ندین جاری دیکه‌ش، خه‌ونه‌کانیان له‌وباره‌وه به‌تاڵ و بێ ئه‌نجام ده‌بن.