خەبات:سولین سلێمان:- ماوەی چەند رۆژێکە میدیاكانی عەرەبی قسەوباسێكی زۆر لەبارەی ئالوودەبوونی خاتوونە گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب بە مادەی هۆشبەر دەكەن، بەپێی گوتەی خێزانەكەی شیرین، هاوسەری پێشووی هۆكار بووە لەو ئالوودەبوونە. هاوسەرەكەیشی دەڵێ ناسینی شیرین گەورەترین هەڵەی ژیانی بووە.

سایتی “یوم سابع” بڵاوی كردووەتەوە، کە شیرین تووشی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بووە و ئێستە لە قۆناغی سێیەمی چارەسەری دایە ، جێگای ئاماژەیە کە لەم چەند رۆژەی رابردوو کۆمەڵێک هونەرمەند پشتگیری خۆیان بۆ شرین دوپاتکردوە تێدا پەیامیان بۆ شیرین لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردۆتەوە لە ژێر دروشمی تۆ بەهێزیت دەتوانیت ئەمە تێپەرێنیت.