خەبات: سولین سلێمان:- گۆرانیبێکی کوردی لاو ئاراس فاتیح، بەرهەمێک بۆ مندیالی قەتەر 2022 بەرهەمدێنێت، ئاراس فاتیح، لە پێگەی فەرمی ئنستاگرامی خۆیدا راگەیاند، بەرهەمێکی بۆ مۆندیالی قەتەر ئامادەکردووە و دەبێتە یەکەم هونەرمەندی کورد بەرهەمی تایبەت بە مۆندیال هەبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گۆرانییەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە و بە زووترین کات کاری ڤیدیۆکلیپی بۆ دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە. گوتیشی: “هونەرمەندان لە چەندین وڵاتەوە تێیدا بەشداربوونە و بە 10 زمانە”.
دوایین ڤیدیۆکلیپی ئەو هونەرمەندە، بەناوی ‘ساوار’ لە 7 ئازاری 2022 لە کەناڵی تایبەتیی خۆی بڵاوکردەوە و زیاتر 268 هەزار بینەری هەیە، ئاراس بە گۆرانی خەپە گیان توانی ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات هەر ئەوەش وای کرد کە زیاتر بچێتە ناو دڵی خەڵکەوە، ئاراس لە ساڵی 1972 لە کەرکوک لە دایک بووە و کاری بێجگە لە گۆرانی گوتن کاری دەرهێنەریش دەکاتت و خاوەنی چوار ئەلبوومە و ماستەری لە هونەر لە زانکۆی مۆسکۆی ستەیتی کەلتور بەدەستهێناوە.