خەبات: ڕەمزی میرەكانی:- كە یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی خۆی و ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی كردە ڕاهێنەری تازەی یانەكە، ڕۆژنامەكانی كەتەلۆنیا كەوتنە بە شان و باڵ هەڵدان بەو ڕاهێنەرە كەم ئەزموونە، كە تاكە ئەزموونی لەگەڵ یانەی سەد و لە خولی قەتەڕ بوو؛ ئەوەش وای لە هەندەرانی بەرشلۆنە كرد، پێیان وابێت ئەو ڕاهێنەرە دەبێتە باشترین ڕاهێنەری یانەكە و دكر بە یانەكانی دیكە و هەموو ئەورووپا دەكات ، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 50 یاری، ژمارەكان دەریانخست،چاڤی، خراپترین ڕاهێنەری یانەكەیە، بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەش لە یەكەم 50 یاری ڕاهێنەرەكانی ئەو یانەیەدا، سەیری ئەو ژمارانەی خوارەوە بكە:-

ڕیكارد: 28 بردنەوە، 12 یەكسان بوون و 10 دۆڕان.
گواردیۆلا: 37 بردنەوە، 8 یەكسان بوون و 5 دۆڕان.
ڤیلانۆڤا: 36 بردنەوە، 8 یەكسان بوون و 6 دۆڕان.
تاتا: 37 بردنەوە، 8 یەكسان بوون و 5 دۆڕان.
ئەنریكی: 42 بردنەوە، 3 یەكسان بوون و 5 دۆڕان.
ڤالڤێردی: 36 بردنەوە، 11 یەكسان بوون و 3 دۆڕان.
كومان: 33 بردنەوە، 7 یەكسان بوون و 10 دۆڕان.
چاڤی: 28 بردنەوە، 11یەكسان بوون و 11 دۆڕان.