خەبات: سولین سلێمان:- ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیونێل مێسی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی وەک باشترین یاریزانی خولی فەرەنسی بۆ مانگی سێپتمبەر خەڵات کرا، ئەمەش لە کاتێکدا کە یانەی سانجێرمان لە پێگەی فەرمی خۆیان کۆمەڵێک یاریزانیان خرابونە دەنگدانەوە و لیۆ توانی بە رێژەی لە سەدا 58 لە دەنگەکان بەدەستبێنێت ببێتە براوەی ئەم خەڵاتە.

جێگای ئاماژەیە کە نەیمار داسیلڤیا توانیبوی بۆ مانگی ئاب هەمان ئەم خەڵاتە بەدەسبهێنێت، ئەم خەڵاتکردنەی لیۆنێل مێسی لە کاتێکدایە کە لەماوەکانی رابردوو لیۆ توانی ئاستێکی نایاب لە یارییەکاندا پێشکەش بکات.

لەگەڵ ئەوەش گرێبەستی لیۆ لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت هەرچەندە یانەکە داوایان لە مێسی کردووە کە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بە هەمان مووچە و مەرجەکانی پێشوو بەڵام لیۆ هێشتا هیچ وڵامێکی بۆ ئەم داوایە نەبووە.