خەبات: هەمزە سەرحان:- Light The Sky چوارەمین گۆرانی فەرمی جامی جیهانی قەتەرەی ٢٠٢٢، گۆرانییەكە چوار لە بەناوبانگترین ژنە گۆرانیبێژەكانی جیهانی عەرەبی تێدایە و خانمە گۆرانیبێژی عێراقی “رەحمە ریاز” یەكێكە لەو گۆرانیبێژانە.بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی” african.business” ئەم گۆرانییە چوار لە بەناوبانگترین ژنە گۆرانیبێژەكانی جیهانی عەرەبی لەخۆدەگرێت، وەك(بەلقیس، نورا فاتحی، مەنال و ڕەحمە ریاز) و نوێترین بەرهەمەی گۆرانی مۆندیالی قەتەری ٢٠٢٢ە.بەڕێوەبەری جێبەجێكار و بەرهەمهێنەری گۆرانی RedOne دەڵێت،” Light The Sky گۆرانییەكی ئیلهامبەخشە كە رەگ و ریشەیەكەی تایبەتە بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها جێگەی باسكردنە، یەكەم ناوبژیوانی ژن لە مۆندیالی فیفای ٢٠٢٢ بەشداری پێدەكرێت و دەبێتە هۆی بڵاوكردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی، گۆرانییەكە هەروەها تۆپی پێ و مۆسیقا لە هەموو تەمەنەكاندا پێكەوە دەبەستێتەوە.