بە ئامادەبوونی دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ژمارەیەكی بەرچاو لە شەیدایانی هونەری، دوای نۆژەنكردنەوەی گەلەری میدیا لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، بەرێوەبەرایــەتی گشــتی ڕۆشنبــیری و هونــەری هەولێــر بەشی هونــەری شیــوەكاری لە ۱۳ مــین ساڵیــادی كۆچــی دوایــی ماموســتا و هونــەرمەندی گــەورەی شیــوەكاری (پرۆڤیســۆر د .محمــد عــارف)، پیــشانگایــەكی تایبــەتی بۆ خاتــوو (یاسەمین بەرزنجــی)ی هاوژیــنی كۆچكردوو كردەوە.تابلۆكان گوزارشتیان لە سروشت و سیحری سروشت و رەهەندەكانی پشتەوەی سروشت دەكرد، هاوكات چەند تابلۆیەكی جیاوازیش بەدی دەكرا، كە هونەرمەند شارەزایی و سەلیقەی خۆی وەك مۆركی تایبەتی لەسەر بەجێهێشتبوو.پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەند، پیرۆزبایی لەسەرجەم هونەرمەندان كرد بەبۆنەی نۆژەنكردنەوەی گەلەری میدیا و ئومێد خواست لە داهاتوودا لەڕێگەی ئەم گەلەرییەوە بتوانرێت خزمەتی زیاتری هونەرمەندان و ڕوتی هونەری شێوەكاری لەشارەكەمان بكرێت.