خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- بەرهەرمەند ئاڵا هەولێری دەربارەی دوا بەرهەمی هونەری قسەی بۆ خەبات كرد و گوتی:گۆرانی بارزانی بارزانی،ئاوازو هۆنراوەی سەردار كەركوكی،گوتنی ئاڵا هەولێری، تۆماركردنی دەنگ ستۆدیو هونەر،مۆسیقا شێروان ساهر، ئەولاوە زیاتر دواو گوتی: ئامانجی لە گوتنی ئەم گۆرانیەخزمەت كردنە بە ڕێبازی پارتی و بارزانی ،كەڕێبازی خزمەت كردنە بەكورد و كوردستان، ئاڵا زیاتر گوتی:خاوەنی دەیان شیعرم یەك لەوانە شیعری بارزانی خەمخۆری كوردانە. بە دەیان كۆڕی شیعریم كردوە لە شارەكانی كوردستان .خاوەنی گۆرانی من عاشقی هەولێرم كە گوتن و تێكستەكەی هی خۆمە.لەسەرجەم بۆنە نیشتیمانی و حیزبیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریم كردووە.