خه‌بات: مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی:- بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووتری سوپای عێراق ئاماژه به پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنه‌وه و پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای نوێی عێراق له دوای ڕژێمی سه‌دام ده‌كات و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه كاتێك نوری مالیكی سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانی عێراق بووه به‌لێشاو پله‌ی باڵای سه‌ربازی به‌خشراوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووتری عێراق له‌باره‌ی ڕێژه‌ی كورد له سوپای عێراق و پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌شق و پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه گوتی: ساڵی 2008 كاتێ سوپاسالاری سوپای عێراق بووم پلانێكی تۆكمه و هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌بوو كه هه‌تا ساڵی 2020 سوپای عێراق بكرێته سوپایه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو تا جێگه‌ی ئه‌و سوپایه بگرێته‌وه كه دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا 26 ملیار دۆلاری خه‌رج كرد. به‌ڵام ئه‌م پلانه له‌ساڵی 2011 ڕاوه‌ستا و سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كشانه‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه تایبه‌ته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری له‌باره‌ی زیادبوونی پله‌داره‌كانی ناو سوپای عێراقه‌وه گوتی: ئه‌وكات به نوری مالیكی سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانم گوت زۆر بێمانایه كه 82 فه‌ریق و فه‌ریقی یه‌كه‌م له سوپای عێراقدا هه‌یه به‌وانه‌ی كه له خزمه‌تتدان و به‌وا‌نه‌ش كه به‌و پله‌یه خانه‌نشین كراون و نابێ پله‌ی سه‌ربازی سوپاسالار وه‌ك پله‌ی سه‌ربازی 82 ئه‌فسه‌ری پله‌باڵای تری عێراق بێت. له وه‌ڵامدا پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه پله‌ی (موهیب) به من بدات، به‌ڵام من ڕه‌تم كرده‌وه و گوتم بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی سوپا و پله سه‌ربازییه‌كان باشتره هه‌ر ئه‌فسه‌رێك دوو ئه‌ستێره‌ی لێ كه‌م بكه‌ینه‌وه و له منیشه‌وه ده‌ستپێبكه، به‌ڵام گوتی ئه‌وه ناكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بابه‌كر زێباری گوتی: پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام هاوكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه درێژمه‌ودا بێت و حه‌تمه‌ن ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت كه ئێستا ڕێژه‌ی كورد له‌ناو سوپای عێراقدا ناگاته 1% بۆیه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوو له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئیمزا كرا كه به ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراقیش بووه “هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی مه‌شق و پڕچه‌ككردنه‌وه زیاتر ده‌بێت.