فازڵ میرانی*
من یه‌كێكم له‌وانه‌ی هاوڕام له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردوو (جه‌مال عه‌بدولناسر) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترا كه ئازادی ده‌ربڕین له ڕۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی خۆی له خۆیدا پێویست به ئاشكراكردنی ناسنامه‌كه‌ی ناكات، چونكه ناسر وای ده‌بینی كه ململانێی تایفیگه‌ری له‌و وڵاته پاره و عه‌قلێكی هێنایه كایه‌وه كه كاریان له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی ململانێ و به‌رجه‌سته‌كردنی و به‌رده‌وامیی كرد، یاخود بڵێین ته‌نها ده‌ستبادانی یه‌كتر و شكاندنه‌وه بوو له شێوه‌ی بیروڕا.
سروشتیشه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونانه په‌لباوێژن له‌ژێر چاودێری و پاراستنی ئه‌وانه‌ی پاره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه بگرێت، هه‌ست بریندار بكات یان پشتگیری بكات به‌پێی ئه‌جیندای ئه‌و هێزانه‌ی ململانێ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌م نموونه‌یه له عێراق كۆپی كرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌میان له‌ڕووی توكمه‌یی پیشه‌كه وه‌كوو ئه‌و به‌هێز نه‌بوو له‌ڕووی ڕۆژنامه‌وانی و سیاسییشه‌وه.
بێده‌نگبوونی هاوته‌ریب له یاسای عێراقی، واته ڕازیبوون، بێ ئاشكرا گوتن وه‌ك بڵێی پێشتر كاری له‌و شێوه‌یه ڕوویداوه و، (كڕیار) كه پشت ئه‌ستووره به لایه‌نه‌كه، كڕی و بێده‌نگبوونی هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كه (فرۆشیار) كه لایه‌نێكی هه‌رێمییه و له ڕاستیدا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی كه سێیه‌م مه‌رجی ئه‌و بێده‌نگبوونه‌یه و سوودمه‌ندیی و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی بێده‌نگبوو ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه یاسا باسی لێوه‌ناكات و دانی پیانانێت چونكه به‌رژه‌وه‌ندی و سوودمه‌ندی زیانه و نرخه‌كه‌یشی خوێن و ئارامی و ئاساییشی عێراقییه‌كانه.
سه‌ره‌ڕای بۆچوونه‌كه‌ی عه‌بدولناسر، من ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناسنامه و شوناسی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه و ململانی له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كه‌ن، ململانێكه‌یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بڕیاره له سه‌ر پاره‌و مال به چه‌ندین جۆره په‌رده په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن كه له هه‌موویان ڕوونتر په‌رده‌ی تایفییه، كه له كۆتاییدا به‌و شێوه‌یه پێنه‌گه‌ییشتووه بتوانێ چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقییه‌كاندا بێت، به‌ڵكو ململانێكه په‌ڕه‌ده‌سێنێت و ئه‌م مه‌نتیقه‌ش هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌رده‌وام به‌رهه‌م ناهێنێ، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتی كاتی، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به پلانی دارایی بێسه‌روبه‌ر و به ئیجتیهاد له‌گه‌ڵ هه‌بوونی یاسا ده‌ره‌نجامه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت، چونكه سه‌ره‌تای كاره‌ساته‌كان كه ڕوویاندا ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی بوو، له ئه‌نجامی نه‌بوونی چاودێری و ئه‌و حاڵه‌تی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكاو بووه هۆكاری زیادبوونی فه‌قیری و نه‌داری و بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان به شێوه‌یێكی فراوانتر و دڕندانه‌تر.
هه‌ر كه ده‌ستدرێژییه‌كه یاخود (ته‌عه‌دا)یه‌كه ده‌كرێته سه‌ر به ناو سه‌روه‌ریی وڵات، ئه‌سته‌م نابێت بزانی كێن ئه‌وانه‌ی بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، هاووڵاتی ساكار ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته بزانێت كه ناوچه‌یه‌ك له عێراق بۆردومان ده‌كات و دواتر سه‌رنجی نارازییه‌كان بدات ـ پره‌نسیپی چاو به چاو و ددان به ددان نییه ـ چونكه هێزه ناوخۆییه‌كان قه‌باره‌و توانای خۆیان ده‌زانن و له دژی كێ چه‌ك هه‌ڵگرن؟. ناره‌زا ده‌ربڕ دژبه‌ری له جیاتییه و، ئه‌وه‌ی بێده‌نگیشه به‌رژه‌وه‌ندخوازه.
زۆر به‌داخه‌وه كه ڕژێم گه‌ییشته ئه‌م دۆخه، گه‌یشته قۆناغی قبووڵكردنی كوشتنی عێراقییه مه‌ده‌نییه‌كان بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ڕازیكردنی لایه‌نێكی هه‌رێمی، هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نه هه‌رێمییانه پێشتر و ئێستا و له داهاتووشدا وه‌كوو هاوپه‌یمان سه‌یری ئه‌مانه ناكه‌ن به‌ڵكو وه‌كوو پاشكۆ، ئه‌مانه به گوێره‌ی یاسا شایسته‌ی ئه‌وه نین گرێبه‌ستیان له گه‌ڵدا بكرێت!.
*سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان