لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی ژنێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا، پەکەکە رایگەیاند، ئەو ژنە ئەندامی ئەوان بووە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 4/10/2022، ژنێک بەناوی ناگەهان ئاكارسەل لە گەڕەکی بەختیاری دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دوای رووداوەکە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە.

دوای رووداوەکە میدیای فەرمی پەکەکە ئاماژەی بەوەداوە ئەو ژنە ئەندامی ئەوان بووە و نووسیویانە: ” ناگەهان ئاكارسەل، ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی بووە لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا”.

بەگوێرەی میدیاکانی پەکەکە، ئەو ژنە خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە و بە رەچەڵەك كوردە، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بووە.