مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیكرد له ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری فه‌رمی مه‌سرور بارزانی له‌ فه‌یسبووك، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووسیایان كردووه‌.

‌ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووه‌ بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.