كاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئۆكتۆبەری 2022، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.
مستەفا كازمی سەردانەكەی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە ئەنجام دا و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی كۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت مستەفا كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، بەشداری لە ڕێورەسمی ساڵیادی كۆچی دوایی جهلال تاڵەبانی، سەركۆماری پێشووتری عێراق دەكات، كە ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.