خەبات: هەمزە سەرحان:- عەدنان تەیموور هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆكلیپی بەناوی ” تو وانەكە” بڵاوكردەوە.ئەم بەرهەمە نوێیەی عەدنان تەیموور كە لە چانێڵی تایبەتی هەڵكەوت زاهیر لە یوتیوب بڵاوكراوەتەوە، لە ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە، ئاكام ئاكرەیی هۆنراوەكەی نوسیوە، كاری ئەڕێنجی لەلایەن رێناس كورداخەوە بۆ كراوە، لە دەرهێنانی ” Hama Photography”یە.عەدنان تەیمور لەدایكبوی شاری وانە، لە یەكێك لە پڕۆگرامەكانی گۆرانی وتن بەشداری كرد و توانی تا قۆناغی فاینەڵ بڕوات و پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت و لەوكاتەوە كاری هونەری دەستی پێكرد و یەكێكە لە قوتابییەكانی هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر.