خەبات: هەمزە سەرحان:- خانمە گۆرانیبێژ “كوردستان بەدرخان” نوێترین ڤیدیۆكلیپی بەناوی “خەم” لە یوتوبی خۆی بڵاوكردەوە.خانمە هونەرمەند كوردستان بەدرخان نوێتترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆكلیپ لە چەناڵی فەرمی خۆی بڵاوكردەوە، تێكستی گۆرانییەكە “ئاكام موحەمەدی” نووسیویەتی و لەسەر شێوەزاری بادینییە، میلۆدییەكەی تایبەتە بە “داڤین” میكسەكەی “موحەمەد زەكی” بۆی كردووە و ماستەرینەكەی لەلایەن” ئەمیر كیرال” كراوە، “ئمیرا ئۆزبیلەن” كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.كوردستان بەدرخان لە ساڵی ١٩٩٧ لەدایكبووە، پێشتر بەشداری لە پڕۆگرامێكی پێشبڕكێی گۆرانیبێژی كردووە و زیاتر بە شێوەزاری بادینی گۆرانی دەڵێت و خاونی كۆمەڵێك بەرهەمی گۆرانییە.