خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- نووسەری لاو (ئاكۆڕەش) دەربارەی دوابەرهەمی هونەری خۆی تایبەت قسەی بۆخەبات كردو گوتی: (كورتە فیلمی ڕەش مار) باس لە چیرۆكی ئەو گەنجانە ئەكات كە باندی ماددە هۆشبەرەكان كاری لەسەر ئەكەن ، سەرەتا ئالودەیان ئەكەن دواتر كە فێر بون ئاڕاستەیان ئەكەن یان بەكاریان ئەهێنن لەبەرانبەر پارەو دەرمان ، بەڵام بە زیرەكی باوكی گەنجێكی تازە ئالودەبو باندەكە ئاشكرا ئەكرێت و سەرجەمیان دەسگیر دەكرێن ، بەڵام هێشتا تاوان هەر بەردەوامە و خەڵكی تازەتر فێر دەكرێت وە یاساش بەردەوام دەبێت لە دەزگیر كردنیان ،ئاكۆ ڕەش زیاتر گوتی:لەڕێگای ئەم كورتە فیلمە وە داوا دەكەین بەتایبەت دایكان و باوكان لە مناڵەكانیان بپرسنەوە و بزانن هاوڕێیەتی كێ دەكات بۆ ئەوەی هەمیشە یاسا سەربكەوێت،جێی ئاماژەیە كورتە فیلمی ڕەشمار لە نووسین و سینارێۆی: ( ئاكۆ ڕەش و دەرهێنانی: هاوڕێ قادر ڕەشید و یاریدەدەری دەرهێنەر: یاسین عومەر ،كامێرا : دانەر محەمەد)ە و ماوەی فیلمەكە (15) خولەكە و نزیكی 15 لۆكەیشن ناوشار و قەراغ شار و ژمارەی ئەكتەر( 25 ) ئەكتەرە بەردەم و پشتی كامێرا.