ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاووتوێ کران.

جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا.

765

7