بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا، لە ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین دەکرێنەوە

لەسەر داوای وەزارەتی کارەبا، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە دەرکردنی فەرمانێک، رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ئەم سێ بەڕێوەبەرایەتییەی خوارەوە نیشان دا بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌ نوێیه‌كانی كاره‌با بریتین له‌:-

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای زاخۆ

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین