ئازادە ڕەش .. لە چاوەڕوانی ساقی دایە

5

خەبات: ئاری حەسەن:- گۆرانیبێژی دەنگخۆش ئازادە ڕەش بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە .. هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئازادە ڕەش دوای ماوەیەكی زۆر لە بێدەنگی و دووركەوتنەوەی لەكاری هونەری، جارێكی دیكە دێتەوە مەیدان و گۆرانییەكی نوێ بە ناوی (ساقی) بڵاودەكاتەوە.هونەرمەندی ناوبرا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ئاماژەی بەو بەرهەمە نوێیە هونەرییەی خۆی كردووە كە گۆرانییەكە بەناوی “ساقی” هەروەها نەسیوویەتیشی ئەم بەرهەمەی لە هۆنراوەی خالید مەجید فەرەجە و ئاوازی خۆیەتی ، لە ستۆدیۆی لاوە كارەكانی تری بۆ كراوە.

دەشڵێت: لە ئێستادا سەرقاڵی تۆماركردنی بەرهەمەكەیەتی و دوای تەواوبوونی پێشكەش بەگوێگرانی دەكات.هونەرمەند ئازاد كەریم عەلی كەبه ‌ئازادە رەش لەنێو بواری هونەری ناسراوە، ساڵانێكی زۆرە لەكاری هونەریدا كاردەكات و خاوەنی چەندین گۆرانی و كلیپی تایبەت بەخۆی و گوێگرێكی زۆرە ، ماوەیەكی زۆرە لەكاری هونەری بێدەنگە دەیەوێت بەم بەرهەمە نوێیەی بێتەوە نێو كاری هونەری.