ساسان سەمەدی مەقامی (ئای ئای ) بڵاوكردەوە

3

خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەند ساسان سەمەدی دەربارەی نوێترین بەرهەمی قسەی بۆخەبات كردو گوتی: نوێترین بەرهەمم مەقامێكی فۆلكلوری دەڤەری گەرمیانە بە ناوی مەقامی (ئای ئای ) پێشكەش بە هەمو هۆگرانی مۆسیقای ڕەسەنی كوردی دەكەم، ئەو بەرهەمە بە دەنگی خۆم تۆمار كراوە و دابەشكردنی مۆسیقا و ژەنینی هەمو ئامێرەكانی كەمانچە (جۆزە) ، پیانۆ و سترینگیش هەر خۆم كردومە، میكس و ماستێری ئەو بەرهەمەشم هەر خۆم كردووە، سەرجەم مەقامەكانی دەڤەری گەرمیان هەست و سۆزێكی ڕەسەنی كوردەواری یەكجار جوانیان تێدایە كە ئەركی سەر شانی هەمو هونەرمەند و تاكێكی كوردە كە ڕەسەنایەتی و فولكلۆری نەتەوەی بپارێزێ، بەو هیوایەم كە ئەو بەهەمەم بە دڵی جەماوەر بێ و لە كەم و كورتیەكانم ببورن.