سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له له بنه‌ماڵه و ئاشنایانی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی، وه‌زیری پێشووتری ئه‌وقاف ده‌كا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/9/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.