ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆتایی به‌ پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 200 قوتابخانه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر هێنا.

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كۆتا 50 قوتابخانه‌ كه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ته‌واو ببوو‌، ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر كرده‌وه‌.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ ته‌واوكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ر 200 قوتابخانه‌كه‌، له‌ قوتابخانه‌ی گوله‌ك سه‌ر به‌ شاره‌دێی هه‌ریر له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.