سهرهتا وهرزش ڕاهێنەری جۆدۆ: بەداخەوە لەكوردستان یارییە تاكهكان هیچ گرنگی پێنادرێت و زیاتر گرنگی...
خەبات: مسلم دۆلەمەری:- ماوەی چەند ساڵێكە لە كوردستان جۆرەها وەرزش پەرەی سەندوە و ڕۆژبەڕۆژ یاریزان و وەرزشدۆستان لەزیادبووندان، یاری جۆدۆ یەكێكە لەو وەرزشانەی كەڕۆژبەڕۆژ لە كوردستان بەرەو ئاستی بەرز دەروا و یاریزانانی لەزیادبووندایە، لەمبارەیەوە ڕاهێنەری جۆدۆی یانەی دهۆك عومهرجهلال رهمهزان بۆ خەبات دوا و گوتی:
بهشداری بهردهوام
بێگومان بەشداری زۆربەی خولەكانی ناوەخۆی پارێزگای دهۆك وخولەكانی سەرئاستی كوردستان وعێراقیشمان كردووە وسەركەوتنی زۆرباشیشمان بەدەستهێناوە وەك پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمیش، هەروەها زۆرجار بەشداری پالەوانیەتییەكانی ئێران وتوركیاشمان كردوە و پلەی زۆرباشیشمان بەدەستهێناوە، بەلام بەداخەوە لەبەرنەبوونی هەلبژاردەی كوردستان بۆ یاری جۆدۆ هەموو جار ناچارین بەناوی عێراق بەشداری پالەوانیەتییەكانی نێودەولەتی دهكهین .
جۆدۆ بهرهو پێش دهڕوا
ههروهها گوتی: هۆلی تایبەتمان لە دهۆك وسێمێل هەیە و خۆشبەختانە ژمارەیەكی زۆری لاوانمان روو لەم یارییە دەكەن بەتایبەت هەرزەكاران و كچانمان، نمونەشمان ئەوەیە كە ماوەیەك پێش ئێستا پالەوانیەتیێكی پارێزگای دهۆكمان كردەوە زیاتر لە188 یاریزان تێیدا بەشداربوون لەسنووری پارێزگای دهۆك وە هەروەها لە قارەمانیێتی ماوەی رابردووی كوردستانیش پێنج یانەی جۆدۆی دهۆك تێیدا بەشداربوون وئاستی باشیشیان بەدەستهێنا.
فهرامۆشكردنی جۆدۆ
دواتر راهێنهری جۆدۆی یانهی دهۆك گوتی: بەڕاستی ڕۆژ بەڕۆژ لەكوردستان وەرزش بەرەو پێش دەروات بەلام بەداخەوە بەپێی پێویست یارییە تاكهكان هیچ گرنگی پێنادرێت زیاتر گرنگی بە یاری تۆپی پێ دەدرێت كەچی ئەنجامە باشەكانیش هی یاریە تاكهكانن لەسەرئاستی كوردستان و بگرە ئاستی عێراقیش.
