هەتاو كەریم: وێنە كێشان خولیای منداڵیمە

13

خەبات: پەریهان عومەر:- وێنەكێش هەتاو كەریم دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەڵەبجەیە بەشی شێوەكاری ، ئێستا هەر لە هەڵەبجە مامۆستایە لە قوتابخانەی عادیلە خانم، لە دیدارێكی تایبەت ‌بە (خەبات) باسی لە كاری شێوەكاری خۆی دەكات گوتی: وەك هەموو مناڵێكی ئاسایی كە خولیایان وێنەكێشانە منیش ئارەزووی وێنەكێشانم ئەكرد و لە تەمەنی چوارساڵیەوە وێنەم كێشاوە، بەڵام ئەوەی كە وایكرد بەردەوام بم و زیاتر عاشقی هونەری وێنەكێشان ببم خێزانەكەم و مامۆستاكانم بوون كە بەردەوام پشتگیرو هاندەرم بون.لەبارەی پێشانگاكانی گوتی: تا ئێستا زیاتر لە ۲۹ پێشانگای هاوبەش بەشداریم كردوەو ۲ پێشانگای تایبەت بە خۆمم كردۆتەوە چەندین كاری دیواربەندیم بە خۆبەخش كردووە بۆ نەخۆشخانەو قوتابخانەكانی هەڵەبجە.لەبارەی تابلۆكانیشیەوە دەڵێت: خاوەنی چەندین تابلۆو كاری هونەریم كە دیارترینیان تابلۆی كچەپێشمەرگە و، ئەو پیاوەی لەسەر سندوقێك سفرە ئەفرۆشێت.لەبارەی كاری تازەیەوە گوتی:لە ئێستایا كارو پرۆژەیەكی دیاریكراوم نیە ،تەنها بەردەوام بوونمە لە خزمەت و پێگەیاندنی مناڵانی بەهرەمەند دەستڕەنگین.