شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی  2018-2019  تایبەت بەهەردوو  یەكەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەرانی قارەمان دەكات و راشیدەگەێنێت: هەنگاوەكانمان بەرەو بەدامەزراوەییكردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران رێچكەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناكەوێت.

بۆ رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگه، بە فەرمانی ژمارە 16643 لەرۆژی 11-9-2022، خشتەی ئەیلولی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کارمەند، پێشمەرگەو پلەدار 3976 کەس پلەکانیان بەرزکرایەوە. هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت گوزارشت لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە.