سه‌ره‌تا هه‌مه‌ڕه‌نگ لە كەركووك پەیكەری مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی نۆژەنكرایەوە

لە كەركووك پەیكەری مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی نۆژەنكرایەوە

71

خەبات: ئارام شێركۆ – كەركووك:- پاش ئەوەی لە ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 پەیكەری مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی شێوێندرا بوو بەڵام پاش نۆژەنكردنەوەی پەردە لەسەر پەیكەری نووسەر و مێژوونووسی كورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی لادرا،بۆ ئەم مەبەستەش عەباس جەمیل جێماو سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرو وێژەی كوردی/ كەركووك لەلێدوانێكی تایبەتدا بەڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند: بەئامادەبوونی بژاردەیەكی زۆر لە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیران، پەردە لەسەر پەیكەری نووسەر و مێژوونووسی كورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی لادرا، كە ماوەیەك بەر لە ئێستا نۆژەنكراوەتەوە.جێماو گووتیشی: مامۆستا جەمیل رۆژبەیانی خاوەنی كەسایەتییەكی بوێر و داكۆكیكاری سەرسەختی نەتەوەیی و رەوتی رۆشنگەری كوردی بووە كە بەردەوام لە چوارچێوەی نووسینەكانیدا شانازی بەكوردبوونی خۆیەوە دەكرد، نایابترین كاریشی وەرگێڕانی شەرەفنامە بوو بۆ سەر زمانی عەرەبی هەروەها بەچاپگەیاندنی دەیان كتێب و نووسینی سەدان وتار.
عەباس گووتیشی: مخابن دەستێكی ڕەشی تیرۆر لە 26/3/2001 بەدڕندەترین شێوە لە بەغدا تیرۆری كرد، لە پاش تیرۆركردنیشی هەوڵی تێكدان و ڕووخاندنی پەیكەرەكەی ئەدەن.