وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی لەبارەی قەرزێکی سەر هاووڵاتییان دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/9/2022، وەزارەتی شارەوانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ڕۆژەكانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بكەن، بۆ سوودوەرگرتن لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو، بڕیاردرا كە ڕۆژی شەممە17/9/2022 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام هەیە”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە لەو رۆژەدا لە بەیانییەوە تاوەكوو دوای نیوەڕۆ بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازیی لە هاووڵاتییان دەكەن.