کاژین فەرزندە: ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە خولی یانەکانی ئاسیا دەکەین

10

خەبات: سولین سلێمان:- کاژین فەرزندە یاریزانی یانەی زانکۆ لە دیمانەیکێدا تایبەت بۆ خەبات گوتی” دوای ئەوەی توانیمان ناسناوی خولی عێراق بەدەستبێنین لە بەرنامەماندا هەیە بەشداری لە خولی یانەکانی عێراقدا بکەین کەلە وڵاتی کازاغستان بەرێوەدەچێت، کاژین گوتیشی” ئەو ساڵ گرێبەستم لەگەڵ یانەی زانکۆدا کرد سوپاس بۆ خوا کە بە یارمەتی دەستەی کارگێری یانە و دەستەی راهێنەران و هەروەها راهێنانی چری یاریزانەکانمان توانیمان ئەو نازناوە بەدەستبێنین.

کاژین ئاشکراشی کرد کە وەک یانەی زانکۆ تیروپشکیان ئەنجام داوە و لە مانگی داهایوو بەشداری لە خولی یانەکانی ئاسیادا دەکین بەم نزیکانە کەمپەکانمان دەکەینەوە راهێنانەکانمان ئەنجام دەدەین.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سالی رابردوو نەیانتوانیبوو کە بەشداری لە هیچ خولێکدا بکەن چونکە وەرزش بە هەموو شێوەیەک راوەستابوون بەڵام لە ئێستادا چالاکیەکان لە خولی کوردستان و عێراق دووبارە دەستیانپێکردووتەوە.