سهرهتا وهرزش کوردێک لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
خەبات: سولین سلێمان:- دوای ئەوەی پاڵەوانێتی لەشجوانی وڵاتانی ئاسیا، لە وڵاتی قیرغستان بەرێوەچوو بە بەشداری 477 یاریزانی 36 وڵات کە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوامبوو، شاندی عێراق 65 کەس بوون کە پێکهاتبوون لە یاریزان، ناوبژیوان و راهێنەران و هەریەک لە فەرهاد عوسمان، یوسف محەممەد و نێچیرڤان ئەحمەد وەک سێ لەشجوانی کورد یاوەری هەڵبژاردەی لەشجوانی عێراق بوون.
فەرهاد عوسمان لە لێدوانێکیدا تایبەت بە لاپەرەی وەرزشی خەباتی گووت” توانیم پلەی سێیەم لەو پاڵەوانێتە بەدەسبهێنم و هەرچەندە خۆم دەبوایە لسەر کێشی 85,90 بەشداریم کردبا بەڵام بەداخەوە ستەمم لێکرا لە دانانی پێکهاتەی یاریزاناندا، لەبەر بەرژەوەندی عێراق ناچار کرام کە بە کێشی 95 کیلۆ کەلە سەرووی کێشی خۆمەوە بوو بەشدار بووم بەڵام سوپاس بۆ خوا توانیم مەدالیای برۆنز بەدەستبێنم سێیەمی سەر ئاسیا بم و هەڵبژاردەی عێراقیش توانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی 36 وڵام، ئەم پاڵەوانە گوتیشی بەدەستهێنانی ئەم پلەیە بۆ من لە پاڵەوانێتیەکی لەم شێوەیە زۆر دڵخۆشکەر بوو بۆ من.
