
خەبات: سولین سلێمان:- ماڵپەری سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە كە كوادن بایلز ئەو كوڕەی دایك و باوكی بەسواڵكەری و نەهامەتی هێنایەنە ژیانەوە و بەهۆی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، ناوبانگی دەركرد، بڕیارە لە نوێترین فیلمی ماد ماكسدا دەربكەوێت، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كوادن، دوای ئەوەی دایكی یاراكا بایلز لە ڤیدیۆیەكی دڵتەزێنی كوڕەكەی لە فەیسبووك بڵاو كردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا، كوادێن كە بە جۆرێك لە نەخۆشی كوێری ناسراوە بە ئاكۆندرۆپلازیا لە دایك بووە، دەركەوتووە كە بەبێ كۆنترۆڵ دەگری و داوای چەقۆ دەكات بۆ ئەوەی خۆی بكوژێت، دوای ئەوەی لە قوتابخانە تووشی قسەگوتن بە ڕەگەزپەرستی بووە. دایكی كوادێن ناوی خاتوو بایلزە و لەبارەیەوە دەڵێت، “من تازە بوو كوڕەكەمم لە قوتابخانە هەڵگرت، شاهیدی چەند قسەكردنێكی ناشیرین و سەیر بووم كە لەلایەن منداڵەكانی ترەوە بەرانبەری دەكرا، تەلەفۆنم بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكە كرد و پێم گوت ئەوەی ڕووی داوە تۆماری دەكەم و بڵاوی دەكەمەوە، چونكە من دەمەوێت خەڵك بزانن ئەمە ئەو كاریگەرییەیە كە قسەكردن و ڕەگەزپەرستی و تانە بەرانبەر دەروونی منداڵێك هەیەتی، كەواتە دەتوانم بڵێم تكایە منداڵەكانتان، خێزانەكانتان، هاوڕێكانتان پەروەردە بكەن، چونكە تەنیا یەك نموونەی تری دەوێت و پێتان سەیرە بۆچی منداڵان خۆیان دەكوژن.
“ئەم ڤیدیۆیە وەك ڤایرۆسێك خێرا بڵاو بووەوە و سەرنجی كەسایەتییە ناودارەكانی سەرانسەری دنیای بەلای خۆیدا ڕاكێشا، پشتگیری خۆیان فڕێ دایە پشت شەڕی كوادن و خێزانەكەی دژی قسەكردن و توندڕەوی بەرانبەریان. دەرهێنەر جۆرج میلەر ڕۆڵێكی بچووكی لە فیلمی داهاتووی خۆیدا بەناوی Furiosa داوە بە كوادن بایلز، پێشەكییە لە فیلمی Fury Road كە لە ساڵی 2015دا لە دوای ئاپۆكالیپتیكەوە بڵاو كرایەوە. گواستنەوەی كوادن بۆ شاشەی گەورە دوای هەوڵە سەركەوتووەكانیەتی لەسەر ئینستاگرام، ئێستە خاوەنی 288 هەزار فۆڵۆوەرە و دەتوانێت تا دوو هەزار و 600 دۆلار بۆ هەر پۆستێكی سپۆنسەركراو وەربگرێت.
هەر لەم بارەیەوە جاكمان ئەستێرەی هۆڵیوود لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت: “كوادن، تۆ لەوە بەهێزتری كە دەزانیت هاوڕێتم. گرنگ نییە چی ڕوو بدات، تۆ هاوڕێیەكی وەك منت هەیە. هیو جاكمان لەناو زۆر لە لایەنگرانی ناوبانگی كوادنە، ئێستە بووە بە ئەستێرە و زۆرینەی ئەوانەی پێشتر قسەیان پێ دەگوت، ئاواتەخوازن وێنەیەكی لەگەڵ بگرن.