سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر فیلمی زەوییە پیسەكان لە بەشی سینەمای كەناڵ پڵەسی فەرانسی بڵاو دەكرێتەوە

فیلمی زەوییە پیسەكان لە بەشی سینەمای كەناڵ پڵەسی فەرانسی بڵاو دەكرێتەوە

99

خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین:- ئاڵا وشیاری دەرهێنەری فیلمی(فیلمی زەوییە پیسەكان) بەخەباتی گوت: رۆژی چوارشەممە رۆژنامەی {تێلەڕاما} (گۆڤارێكی حەفتانەی فەرانسیە كە لێمۆند دەری دەكات) و رۆژنامەی تیلێ ستار ئاماژەیان بەوەدا كە فیلمی Dirty lands زەوییە پیسەكان لە رۆژی ١٥-٩ بڵاودەكرێتەوە.

كەناڵ پڵەس بە زۆرینەی زمانەكانی دونیا پەخشی هەیە و لە ساڵی ١٩٨٦ فیلمی سینەمایی بەرهەم دەهێنێت. كەناڵ پڵەس یەكێكە لە كەناڵە هەرە بە ناوبانگەكانی دونیا كە سپۆنسەری فستیڤاڵە گەورەكانی وەك كان و بەرلین و ونیز دەكات. https://www.canalplus.com،فیلمی سینەمایی زەوییە پیسەكان چیرۆكی پێشمەرگەیەكە كە لە شەڕی داعش دەستێكی لە دەست دەدات، بەڵام لە دوای شەڕ دەبێت بە سایەق تەكسی و لە دوای ئەوەی مروور سەیارەكەی دەگرن، دەڕواتەوە گوندێك و پاشماوەی بۆمبەكانی داعش پوچەڵ دەكاتەوە.

ئەم فیلمە بەرهەمی سینەمای فەرانسە و كوردستانە و حكومەتی هەرێم و مارگۆ سینەمای فەرانسی پرۆدیسەری فیلمەكە بوون. ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕكێی فستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆك توانی خەڵاتی لێژنەی داوەران. بۆ باشترین ئەكتەر بباتەوە.

ستافی ئەم بەرهەمە بریتییە لە: (دەرهێنانی : ئاڵا هۆشیار،ڕەزا عەلایی، پرۆدیسەر فرانسوا مارگۆلان، بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی (شوان عەتوف)، سینەماتۆگراف :كرمانج هۆشیار، بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕۆزا شێخانی، مۆنتاژ: هیوا ئەمین نەژاد و كامی لۆتۆ، دەنگ: ئیدریس عەبدی، پرۆدیسەر:ڕامیارمەحمود، بەرنامەڕێژ هۆزار عەلی،مێكاپ و دیكۆر:ئەیوب شێخ ئەحمەدی،كلاكێت بەهار عوسمان، موزیك: كنان عەزما،دیزاینی دەنگ:تۆماس فیوریاڵ،میكس داون: ئانتۆنی بێلی، بەڕێوەبەری پۆست پرۆدەكشن: كارینا مەگدیچ، وەرگێڕان :هەڵگورد سەمەد، لیسا كیزۆ،نواندن: هەڵۆ ڕەمشتی،ڕۆژان حەمە جەزا،رزگار باهیر،ئالا هۆشیار،حەمزە هەواس،بڕوا ئەسعەد،مەستان بێستون،یاسین عومەر،هەوار فارس،عەبدوڵلا كاكەیی،حاجی كەریم،شاتو ئومێد،دانا میرزا،نازدار جەلال،حسین ڕابی،ئاسۆ ساڵەح،كانیاوئەمین،یوسف عەلی،دلێر محەمەد، چالاك دڵشاد،كەیهان حەسەن،ئاریان فەریدون.