سه‌ره‌تا هه‌مه‌ڕه‌نگ وەبەرهێنەرێك دوو قوتابخانەى مۆدێرن و هاوچەرخ دەبەخشێتە شارى هەڵەبجە

وەبەرهێنەرێك دوو قوتابخانەى مۆدێرن و هاوچەرخ دەبەخشێتە شارى هەڵەبجە

135

خەبات: رۆشنا عەلی:- ماوەی چەند ساڵێكە دروستكردنی قوتابخانە تارادەیەكی زۆر كەمبۆتەوە بە هۆی قەیرانی دارایی ، بەڵام نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەلەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەردەوامەو ودروستكردنی قوتابخانەش لەلایەن خێرخوازانەوە ناو بەناو لێرەو لەوێ‌ ئەنجامدەدرێت، وەزارەتی پەروەردەش لە هەموو رویەكەوە هاوكارو پاڵپشتی ئەو كەسانەیە كە بەهەر شێویەك بێت كار بۆ دروستكردن یان نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە دەكەن:

لەشاری هەڵەبجەو لەسەر رووبەری 9100 مەتر كۆمەڵگایەكی پەروەردەیی هاوچەرخ لەلایەن وەبەرهێنەرێكەوە بەناوی ئاسۆ حاجی محمد بامۆكی دروستكراوەو بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2022-2023 قوتابیانی هەڵەبجە وانەی تێدا دەخوێنن ، كە پێك دێت لە قوتابخانەیەكی گەورەی 27 پۆلی و سێ‌ تاقیگەی مۆدێرن و گۆرەپانی گەورەی وەرزشی لە خۆ دەگرێت و بڕی تێچووی ئەم قوتابخانەیە 2500000دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزار دۆلارە، قوتابخانەكە بەخشتی سور كەبەرهەمی كوردستانە بنیاد نراوەو دیزانێكی نوێی لە دروستكردنی قوتابخانەكەدا بەكارهاتووە.

هەمان رۆژی رادەستكردنی قوتابخانەی یەكەم بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی تریش لەلایەن هەمان وەبەرهێنەوە لە ژێر چاودێری ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەدە دانرا، كە قوتابخانەیەكی كچانە بە ناوی ئامادەیی هەڵەبجەی كچان و بڕی 2500000دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا و تا ئێستا 57 بینای نوێی باخچەو قوتابخانەی دروستكردووەو قوتابیان تێیدا دەخوێنن و 635 باخچەو قوتابخانە بەشێوەی نیوەو تەواو نۆژەنكردۆتەوەو 180 ژووری پۆلیش لە و قوتابخانانەی پێویستییان بووە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو دروستكراوە.