سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر هەوار فارس: لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى شانۆیی ٨ وڵات، خەڵاتى باشترین ئەکتەرى کچم...

هەوار فارس: لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى شانۆیی ٨ وڵات، خەڵاتى باشترین ئەکتەرى کچم بەدەستهێنا

28

خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- كچە شانۆكاری شاری كەركوك هەوار فارس دوای بەشداریان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی ترابلوس لە باكوری وڵاتی لوبنان،بەشانۆی (وەك قەقنەس دەسوتێم ) توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت،لەو بارەیەوە قسەی بۆخەبات كردو گوتی: لەنێو نمایشی ٨وڵاتدا خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچم پێشكەشكرا،لە فێستیڤاڵەكە بە مۆنۆدرامای (وەك قەقنەس دەسوتێم )بەشداربووین، نوێنەرایەتی كوردستانمان كرد و وەك هەمیشە بەسەربەرزییەوە دەگەڕێینەوە باوەشی نیشتمان، وەك قەقنەس دەسوتێم لە نووسینی :مامۆستا گەزیزە عومەر، سینۆگرافیاو دەرهێنانی :نەژاد نەجم،نواندنی :هەوار فارس،جێبەجێكاری میوزیك: سیروان عومەر.