سیامند سێلکی
ناونیشانی سه‌ره‌وه که بۆ ئه‌م بابه‌ته‌مان هه‌لبژاردووه یه‌کێکه له‌فه‌رموده‌کانی بارزانی نه‌مرو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تایی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول .به‌سه‌رهاتی فه‌رموده‌که به‌شێکه له گفتوگۆی نێوان بارزانی نه‌مرو پێشمه‌رگه‌یه‌کی شۆڕشی ئه‌یلوول، که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه.
له‌زستانی (1962) بارزانی نه‌مرو پێشمه‌رگه‌کانی له‌ده‌ڤه‌ری به‌رواری بالای نزیک ئامێدی جێگیر ببوون، پێشمه‌رگه‌یه‌ک ڕادویه‌کی شڕی پێ بووه‌و ،به‌رده‌وام گوێی بۆ ڕادیویی کوردی به‌غدا ڕاگرتووه، دره‌نگانی شه‌وێک پێشمه‌رگه‌که ڕادویوکه‌ی ده‌کاته‌وه‌و یه‌کسه‌ر بێژه‌ری ڕادویوکه په‌لاماری بارزانی نه‌مرو پێشمه‌رگه ده‌دات و به‌تێکده‌رو خراپکارو به‌کرێگیراوی ئیسرائیل ناویان ده‌بات ! پێشمه‌رگه‌که له‌گه‌ل بیستنی ئه‌و قسانه زۆر تۆڕه ده‌بێت و له‌ڕقان یه‌کسه‌ر رادیوکه‌ی له‌به‌ردێک ده‌دات و پارچه پارچه‌ی ده‌کات . له‌گه‌ل به‌ره‌به‌یان پێشمه‌رگه‌که به‌ره‌و ئه‌و ئه‌شکه‌وته ده‌که‌وێته ڕێ که باره‌گای بارزانی نه‌مری لێ بووه، که ده‌گاته ئه‌وێ بارزانی نه‌مرو ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که به‌ده‌وری ئاگرێکه‌وه دانیشت بوون . بارزانی نه‌مر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی ده‌کات و پێی ده‌لێ: چ شتێک ڕووی داوه به‌و به‌ره به‌یانه هاتووی بۆ ئێره ؟ پێشمه‌رگه‌که له‌وه‌لامدا ده‌لێ: ئه‌زبه‌نی دوێنێ شه‌و گوێم بۆ ڕادویی به‌غدا راگرتبوو، جاشێک له‌ڕادیوکه‌وه زۆر جنێوی به‌جه‌نابتان و پێشمه‌رگه‌دا .له‌ڕقی ئه‌و جاشه خه‌وم لێ نه‌که‌وتووه‌و ڕادیوکه‌شم له‌به‌ردێکداو پارچه پارچه‌م کرد، هاتووم تا ڕێگام پێ بده‌یت بچمه به‌غداو قومبه‌ره‌یه‌کیشم بده‌نێ (مه‌به‌ستی نارنجوکی ده‌ستی و تێنتی بووه) وه‌عد بێت ڕادیوکه به‌جاشه‌وه ده‌ته‌قێنمه‌وه.
بارزانی نه‌مریش پێی پێ ده‌که‌نێ و ده‌فه‌رموێ شریک (هه‌ڤال) وه‌ره لای من دانیشه ،با باش گوێت له‌قسه‌کانی من بێت، ئه‌رک و ئامانجی ئێمه ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕادیوو نیه ،به‌لکو ئه‌رک و ئامانجی ئێمه ڕزگار کردنی خاکی کوردستان و شه‌ڕ کردنه دژی حکومه‌تێکی سته‌مکار که خاکی ئێمه‌ی داگیر کردووه، من له‌به‌ر دوو هۆ به‌و قسانه خوشحالم که له‌ڕادیوکه‌وه گۆێ بیستی بووی .یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه دیاره له‌و شه‌ڕانه‌ی که کردومانه زه‌ربه‌ی باشمان له‌دۆژمن داوه ، دووه‌میان ئه‌وه‌یه له‌ڕێگای جنێودان به‌ئێمه خه‌لکێک نانی ده‌ست ده‌که‌وێت .ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه خێری تێدایه، جگه له‌مه‌ش ده‌بێت هه‌مووتان باش بزانن تا دۆژمنانی کورد له‌من ناڕازی بن و جنێوم پێ بده‌ن ،مانای ئه‌وه‌یه له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌که‌م ڕاستگۆ بویمه‌و به‌دلسۆزی خزمه‌تی کورد‌و کوردستانم کردووه، هه‌رکاتێکیش گۆێتان لێ بوو دۆژمنانی کورد به‌باشی باسی منیان کرد .ده‌بێ گومانتان له‌دلسۆزی من به‌رامبه‌ر کورد‌و کوردستان هه‌بێ.
دواتر ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر ملی پێشمه‌رگه‌که‌و ده‌فه‌رموێ: داوای لێبوردنت لێ ده‌که‌م که به‌هۆی منه‌وه ڕادیوکه‌تان شکاندووه‌و نه‌خه‌وتوی .هه‌ر کاتێک پاره‌م هاته ده‌ست رادویه‌کی باشتان بۆ ده‌کڕم، بێ گومان ئه‌گه‌ر هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی بارزانی نه‌مر بکه‌ین ، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که له‌فه‌لسه‌فه‌ی فکری ڕێبازی بارزانی نه‌مردا وه‌کو قوتابخانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تی کومه‌لێک پره‌نسیپی جێگر‌و نه‌گۆڕ هه‌بووه‌و، بارزانی نه‌مر هه‌ولی داوه به‌گوێره‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه کار بۆ مرۆڤ سازی و په‌روه‌رده کردنی تاک بکات ، تا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه وه‌کو مرۆڤێکی کامل و پێگه‌یشتوو پێ بگات، هه‌لبه‌ت ئه‌م گرنگی پێدانه له‌بواری پێگه‌یاندنی تاک له‌لایان بارزانی نه‌مره‌وه له‌و سونگه‌یه‌وه بووه که هوشیاری و پێگه‌یشتنی تاک هه‌میشه وه‌کو فاکته‌رێکی به‌هێز ڕۆلی خۆیان گێڕاوه له‌هاندانی تاک که هه‌میشه له ئاست گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بکات و به‌گیان و هه‌ستێکی دلسۆزانه خزمه‌تی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.
بێ گومان ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌م فه‌رمودانه‌ی بارزانی نه‌مر بۆ هه‌لسه‌نگاندنی ئاستی دلسۆزی و ڕاستگۆیی سه‌رکرده‌کانی کورد وه‌کو پێوه‌ر له‌به‌ر چاو بگرین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له‌ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیدا دلسۆزانه‌و راستگۆیانه خزمه‌تی خاک و خه‌لکی کوردستانی کردووه، بویه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایان دۆژمنانی کورد‌و به‌کرێ گیراوه‌کانیانه‌وه کراوه‌ته ئامانج و په‌لامار ده‌درێت، به‌لگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه دۆژمنانی کورد ده‌یان و سه‌دان ده‌زگاو ناوه‌ندی ئیعلامیان ته‌رخان کردووه بۆ دژایه‌تی کردن و په‌لاماردانی سه‌رۆک بارزانی، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆک بارزانی گه‌لێک ده‌سکه‌وتی مه‌زن و مێژووی بۆ کورد به‌ده‌ست هاتوون، که پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی قه‌واره‌ی فیدرالی و ئه‌نجامدانی ڕیفراندوم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌دیارترین و پیرۆزترین ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه‌ن . هه‌لبه‌ت جه‌نابی سه‌رۆک بارزانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی بارزانی نه‌مر له‌و به‌ناو میدیکارو میدیایانه ده‌روانێت که به‌پاره‌ی دۆژمنان به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن . بویه زۆر جار له‌کوڕو کوبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ل کادرو ئه‌ندامانی پارتیدا داوای کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که جنێو به‌جه‌نابیان ده‌درێت وه‌لامی که‌س نه‌درێته‌وه‌و ، دوپاتیشی کردووته‌وه مادام له‌رێگای جنێودان به‌جه‌نابیان خه‌لکانێک نانیان ده‌ست ده‌که‌وێت ، بابه‌رده‌وام بن له‌سه‌ری.










