تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن مارکۆ ئەسینسیۆوە وەرنەگرتووە سەبارەت بە بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە یان بڕوات، ئهسێنسیۆ له یارییهكهی بهرامبهر ئیسپانیۆل بهشداری نهكرد، بهڵام كاتێك راهێنهرهكه بڕیاریدا گۆڕانكاری بكات، پێی باش بوو رۆدریگۆ جۆیسی بهرازیلی بهێنێته نێو یارییهكه.
بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەگەر بڕیاری مانەوە بدات پشت بە ئەسینسیۆ دەبەستێت، بەپێی سەرچاوەکانی یانەکە، بە ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیای راگەیاندووە، خواستی ئەو یاریزانە “بچێتە خولی نایابی ئینگلیزی” بریکاری ئەو یاریزانە، خۆرخی مێندێزی پورتوگالی، دوای ئاڵۆزی رۆیشتنی بۆ ئارسناڵ تاوتوێی بژاردەکان دەکات، هەروەها مانچستەر یونایتد کە نزیکە لە گواستنەوەی ئەنتۆنی بەرازیلی لە یانەی ئەیاکس.
لە سەرەتای وەرزەوە ئەو یاریزانە تەنها بۆ ماوەی حەوت خولەک بەشداری کردووە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆس، هەربۆیە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، ئەگەری بانگهێشتکردنی لەلایەن لویس ئێنریکی ڕاهێنەرەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیال لەدەست دەدات.