سه‌ره‌تا وه‌رزش کاڤانی گەڕایەوە خولی ئیسپانیا

کاڤانی گەڕایەوە خولی ئیسپانیا

37

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی گرێبەستی لەگەڵ ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی، هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد بە گواستنەوەی بێبەرامبەر راگەیاند، کاڤانی تەمەن 34 ساڵ، لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی مانچستەر یونایتدی بەجێهێشت، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆڵدترافۆرد کۆتایی هات.

ڤالێنسیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا گواستنەوەی كاڤانی بۆ دوو وه‌رز ئاشكرا كردووه‌، کاڤانی چەندین ئۆفەری لە دەرەوەی ئەوروپا وەرگرت، بە تایبەتی لە ئەمریکای لاتین، بەڵام ئەو پێی باش بوو بەردەوام بێت لە یارییەکانی لە لالیگا، کاڤانی بە یەکێک لە هێرشبەرە ئاستبەرزەکانی جیهانی تۆپی پێ دادەنرێت، هەرچەندە تەمەنی بەرەو هەڵکشانە بەڵام ئاست و ئەزموونی ئەو یاریزانە سوودی هەبووە.