یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا، هەردوو یاری “پلای ئۆف”ی نێوان هەڵبژاردەکانی ناسریە و دهۆک دوابخرێت، کە بڕیارە لە یەکەمی مانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هەروەها یاریی براوەی ئەوان لەگەڵ… تیمی شارەوانی بەغدا لە هەشتەمی هەمان مانگ، تا کاتێکی دیکە دواخرا، بڕیاری دواخستنی هاتووچۆ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ناجێگیرەی کە ئێستا وڵاتەکە تووشی بووە، هەروەها سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر لە بەغدا هات.
یانەی دهۆک گەیشتە بەغدای پایتەخت، بەڵام مەشقەکانی هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو ئێواران ئەنجام بدرێت، بەجۆرێک شاندەکە بەبێ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ لە دواخستنی یاری تەواوکەر ئاگادارکرانەوە، شایانی باسە کە لایەنی دووەم کە تیمی ناسریەیە، کۆتایی بە کەمپەکەیان هێنا لە بەغدا، هەروەها ئێوارەی رۆژی دووشەممە گەڕایەوە شارەکەی خۆی، دوای ئەوەی لە بڕیاری بەپەلە ئاگادارکرانەوە.