سه‌ره‌تا وه‌رزش مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی نوێ رادەگەیەنێت

مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی نوێ رادەگەیەنێت

43

مانچستەر یونایتد نزیکە لە راگەیاندنی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەنتۆنی یاریزانی باڵی بەرازیلی بە بڕی 84 ملیۆن پاوەند، لەکاتێکدا ئەستێرەی ئەیاکس گەیشتە گۆڕەپانی مەشقەکانی کارینگتۆنی شەیتانە سوورەکان بۆ پشکنینی پزیشکی، وە بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ڕەنگە ئەنتۆنی ئامادە بێت بۆ یارییەکەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئارسناڵ ئێوارەی یەکشەممەی داهاتوو، لە قۆناغی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی.

دواجار یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ ئەیاکس گەیشتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە، ئەمەش دوای ئەوەی یانە هۆڵەندییەکە چەند پێشنیارێکی شەیتانە سوورەکانی رەتکردەوە، ڤیدیۆکلیپێک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، کە تێیدا ئەنتۆنی بە خۆشحاڵییەوە دەردەکەوێت، کاتێک دەچێتە ناو کۆمەڵگەی مەشقەکانی یونایتد، کە پێشبینی دەکرێت لانیکەم سبەی گرێبەستەکەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

بەڵام “زە سەن” لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەنتۆنی هێشتا چاوەڕێی مۆڵەتی کارکردنی دەکات، ئەمەش دەیخاتە دەرەوەی ئەکاونتەکانی مانچستەر یونایتد بۆ ئەوەی ئێوارەی پێنجشەممە لە قۆناغی پێنجەمی خولەکەدا ڕووبەڕووی لیستەر سیتی ببێتەوە، ئەنتۆنی پێنجەمین یاریزان دەبێت لە ژێر دەستی ئیریک تێن هاگ ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئەیاکس لە یارییەکانی ئێستای مێرکاتۆ پەیوەندی بە یونایتدەوە بکات، دوای هاتنی تێرێل مالاسیا و کریستیان ئێریکسن و لیساندرۆ مارتینێز و کاسیمیرۆ.