خەبات: موسلیم دۆڵەمەڕی:- هونەرمەندی باكووری كوردستان شەریف قەیران خاوەن دەنگێكی زوڵاڵە و خزمەتێكی بەرچاوی لە نێوجیهانی هونەری كوردیدا كردووە،لەم دیدارەدا شەریف قەیران سەبارەت بەژیانی هونەری وەڵامی چەند پرسیارێكی داینەوە:
*شەریف قەیران كێیە؟
من شەریف قەیران لەساڵی 1976 لەباكوری كوردستان لەباژێری دیاربەكرچاوم بەدنیا هەڵێناوە، ئەسڵی ئێمە لجیە لەعەشیرەتی زیزركی باكوری كوردستان ئێستاش لەئەستانبۆڵ ژیان بەسەردەبەم وخەریكی كاری هونەری خۆمم.
*كەی دەستت بەكاری هونەری كردووە وجگەلەتۆ ش كەسیترلەخێزانەكەتان كاری هونەری كردووە ؟
لەتەمەنی 15 ساڵیمدالەگەڵ ژمارەیەك لە كۆمەكانی باكور گۆرانیم دەگوت تاگەیشتم بەئەمڕۆ، بەڵام لەنێوخێزانەكەمدا تاكەكەس من بوومە كەژیانی هونەریم هەڵبژاردووە چونكە جگە لەمن كەسی ترلەنێوخێزانەكەم كاری هونەری نەكردووە.
*لەسەرەتای كاری هونەریتدا رێچكەی كام لە هونەرمەندانت بەكاردەهێنا و ئێستا زیاتر چ ڕێچكەیەك بەكاردەهێنی؟
لەسەرەتای كاری هونەریم گۆرانی زۆربەی هونەرمەندانی كوردم دەگوتەوە چونكە هونەرمەندە كۆنەكانمان قوتابخانەی هونەری كوردین وەك مامۆستا شڤان پەروەر عەیشەشان محەمەد عارف وتەواوی هونەرمەندانی تر، ئێمەهەر لەكۆنەوە زیاتر كاسێتی ئەمانەمان بەكار دەهێنا لەوماوەیەدا بەتایبەتی باوكم ، وە سەبارەت بە رێچكەی ئێستام ئەوەی زۆرگرنگە بۆمن زمانی كوردیە چونكە هەرشتێك بەزمانی دایك بێت بۆ من زۆرخۆشە چ گۆرانی ئەڤینی بێت یان نیشتمانی بێت یان هەرجۆرێكیتر.
*كلتورو سروشتی كوردستان بۆكلیپكردن یان كلتورو سروشتی بیانی ؟
ڕاستی كلتوری نەتەوەییمان بۆمن هەمووشتێكە و زۆریش گرنگە چونكە هەرنەتەوەیەك بەكلتورەكەیەوەجوانەو دێتە ناسین ،وە سروشتی كوردستانیش بەڕای من جوانترینە لەجیهاندا بۆكلیپكردن، ئێستاش بەتەمای پڕۆژەیەكی نوێم دەمەوێت لەهەولێرو دهۆك كلیپیان بكەم.
*هونەرو كوردستان بۆشەریف قەیران چین؟
بێگومان هونەر بۆ من ژیانە چونكە تێكەڵ بەڕوحم بووە، بەردەوامی ژیان بە هۆی هونەركەمەوەیە و كورستانیش بەگشتی بۆ من دایكەو كوردیش بۆمن یەكە بەبێ جیاوازی بۆیە گۆرانی بۆ هەرچوارپارچەی كوردستان دەڵێم بەبێ جیاوازی ، وە لێرەشدا دەڵێم سڵاوت لێبێ ئاڵای پیرۆزی كوردستان.