بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێکی لێکنراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە بریندار بوو. 

ئەو کەسەی کە بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە ناوی نەجمەدین عەلییە و بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

هاوکات بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی کادیرێکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە سلێمانی تەقیوەتەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین”.

بەرەی تورکمان داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکات “بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکات و بکەرانی ڕادەستی دادگا بکات.