رووسیا به‌ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا راگرت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ـی ئه‌یلوولی 2022، كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه هه‌نارده‌ركرنی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تی رابگرن.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی رووسیاوه، فیلیپ رۆسلێر، وه‌زیری ئابووری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ كۆمێنتێكیان له‌وباره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌موو كاتێك پێیان وابوو رووسیا جێگه‌ی بڕواپێكردن نییه.
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی رووسیا وه‌ك شه‌ڕێكی ده‌روونییه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ئه‌وروپا.
ئه‌م بڕیاره‌ی رووسیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر ئه‌وروپا كار بكات له‌سه‌ر سنوورداركردنی نرخی گازی رووسیا، مۆسکۆ هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ ئەوروپا رادەگرێت و “له ئه‌وروپا گازی رووسی نامێنێت”.